سنور ميديا
121 جار بینراوە 26/10/2019 01:28 PM

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی خۆپیشاندانه‌كان بڵاوكرده‌وه‌



سنور ميديا 

له‌ ڕاگه‌يه‌نراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی عیراق به‌كارهێنانی چه‌ك له‌ دژی خۆپیشانده‌ران ره‌تكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پارێزگارییان له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌.

 

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەو راگەیەندراوه‌ دا رایده‌گه‌يه‌نێت"هێزەئەمنییەکان پارێزگاریان لە خۆپیشاندەران کردووە و بەهیچ شێوەیەک چەک له‌ دژی خۆپیشاندەران بەکارنەهاتووە، بەڵام لەبەرامبەردا هەندێک کەس خۆپیشاندانەکانیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی تەقەی راستەوخۆ لە هێزەئەمنییەکان بکەن، کە بەهۆیەشەوە چەند کارمەندێک کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون".

 

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه‌، "هەندێک لە کوژراوانی خۆپیشاندانەکان لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پاسەوانانی بارەگا حزبییەکان کوژراون".

 

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکردووە، وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا و پارێزگای دیوانییەی لە کارەکانیان دوورخستووەتەوە.

 

به‌پێی ئاماره‌ نا فه‌رمییه‌كان دوێنێ هه‌ینی 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، 40 خۆپیشاندەر لە عیراق کوژران و زیاد لە سێ هەزاری دیکەش برینداربوون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure