سنور ميديا
421 جار بینراوە 25/10/2019 10:08 PM

بايكۆت كردنى كه‌لوپه‌لى توركى ده‌نگدانه‌وه‌يه‌كى زۆرى لێكه‌وته‌وه‌



سنور ميديا

ئه‌و هێرشانه‌ى له‌ 9ى ئه‌م مانگه‌وه‌ له‌لایه‌ن سوپاى توركیا و میلیشیا هاوكاره‌كانیه‌وه‌ بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان ده‌ستیپێكرد، ناڕه‌زایه‌تى له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ له‌ به‌شه‌ جیاجیاكانى ترى كوردستان و كوردستانیان له‌ وڵاتانى جیهان سه‌ریهه‌ڵدا.

 

يه‌كێك له‌و ناڕه‌زايه‌تيانه‌ بایكۆتكردنى خواردن و كه‌لوپه‌له‌ دروستكراوه‌كانى وڵاتى توركیا يه‌ له‌ شاره‌كانى هه‌رێم تا دێت روو له‌ زیادبوون ده‌كات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ى سه‌رنجى به‌شێك له‌ میدیا جیهانییه‌كان.

 

هاوكات ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش كه‌ رۆژانه‌ روو له‌ زیادبوون و په‌ره‌سه‌ندن ده‌كات، سه‌ره‌ڕاى كاریگه‌رییه‌كانى، ده‌نگدانه‌وه‌شى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌ و بووه‌ته‌ مایه‌ى گرنگیپێدان له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ میدیا جیهانییه‌كان.

 

كه‌ناڵى (سكاى نیوز عه‌ره‌بییه‌) راپۆرتێكى له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و تیایدا ده‌ڵێت: فرۆشیارى ماركێتێكى گه‌وره‌ له‌ یه‌كێك له‌ ناوچه‌ به‌ناوبانگه‌كانى هه‌ولێر بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ بایكۆتكارانى شتومه‌كى توركى و بڕیاریداوه‌ ماركێت و كۆگاكانى له‌ دروستكراوى توركى به‌تاڵ بكات.

 

هه‌روه‌ك به‌شێك له‌ بازرگانانى شاره‌كه‌ بڕیاریانداوه‌ بایكۆتى شتومه‌كى توركى بكه‌ن و له‌ برى ئه‌وه‌ دروستكراو و به‌رهه‌مى عه‌ره‌بى و بیانى له‌جێگایاندا بفرۆشن.

 

كه‌ناڵه‌كه‌ رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى بازرگانانى شاره‌كه‌، ته‌واوى شاره‌كانى هه‌رێمى گرتوه‌ته‌وه‌.

 

پشتیوانانى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌پێى ئه‌و كه‌ناڵه‌ پێیانوایه‌ بایكۆتى شمه‌كى توركى تاكه‌ بژارده‌ى سه‌ركه‌وتووى به‌رده‌سته‌ بۆ سزادانى ئه‌نقه‌ره‌ له‌ڕووى داراییه‌وه‌، به‌هۆى نه‌بوونى بژارده‌ى دیكه‌ له‌ئێستادا.

 

له‌سه‌ر زارى شاره‌زایانى ئابوریشه‌وه‌ ده‌ڵێت: گه‌وره‌بوونى بایكۆتى میللى ده‌بێته‌ هۆى زیانى ماددى گه‌وره‌ به‌ ئابورى توركیا كه‌ ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم ساڵانه‌ زیاتر له‌ هه‌شت ملیار دۆلار.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure