سنور ميديا
161 جار بینراوە 25/10/2019 01:28 PM

زانيارى له‌باره‌ى خۆپيشاندانه‌كانى عيراق



سنور ميديا 

له‌ خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ر پردی كۆماری له‌ نزیك ناوچه‌ی سه‌وز به‌غدا دوو خۆپیشانده‌ر گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌ر له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆدا زیاتر له‌ 100 كه‌س برینداربوون.

 

میدیاكانی عیراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌یانه‌وێت خۆپیشانده‌ران بۆ گۆڕه‌پانی ته‌حریر بگه‌ڕێننه‌وه‌ و له‌ پردی كۆماری و ناوچه‌ی سه‌وز دووریان بخه‌نه‌وه‌، به‌هۆی دروستبوونی توندوتیژیشه‌وه‌، ته‌قه‌ كراوه‌ و خۆپیشانده‌رێك له‌سه‌ر پردی كۆماری برینداربووه‌.

 

راشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه‌، خۆپشانده‌ره‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، وەک ئامارێکی سەرەتاییش میدیاکانی عیراق باس لە کوژرانی دوو خۆپیشاندەر دەکەن.

 

له‌ به‌رامبه‌ریشدا سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی گیانله‌ده‌ستدانی خۆپیشانده‌ره‌كه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌ و باسی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ژماره‌ی به‌ركه‌وتوان به‌ گازی فرمێسكڕێژ زیادی كردووه‌.

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ پارێزگاكانی به‌سره‌ و موسه‌ننا و زیقار و كه‌ربه‌لا، هاوشێوه‌ی به‌غدای پایته‌خت، خۆپیشاندان ده‌ستپێكردوه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure