مه‌زڵوم كۆبانێ
607 جار بینراوە 25/10/2019 09:18 AM

مه‌زڵم كۆبانى پاش قسه‌ كردن له‌گه‌ڵ تره‌مپ بڕياره‌كه‌ى ئاشكرا كرد



سنور ميديا 

فەرماندەى گشتى هێزەکانى هەسەدە ئاشكراى كرد داواكه‌ى تره‌مپى قبوڵ كردوه‌ و بەم نزیکانە سەردانى ئەمریکا دەکات.


مەزڵوم کۆبانى فەرماندەى گشتى هەسەدە لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" لەگەڵ سەرۆک ترەمپ قسەمکردوەو بانگهێشتى کردوم، منیش داوایەکەم قبوڵ کرد".

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەگەر رەوشەکە گونجاو بێت بەم نزیکانە سەردانەکەى بۆ ئەمریکا ئەنجام دەدات.


لەلایەکى ترەوە کۆنگرێسى ئەمریکا لە کۆبوونەوەى دوێنێیدا داواى کرد بە زووترین کات بانگهێشتى ئەمریکا بکرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure