دژه‌ تيرۆر
384 جار بینراوە 25/10/2019 08:45 AM

دژه‌ تيرۆر له‌سه‌ر ده‌نگۆى پاڵپشتى لاهور شێج جه‌نگى بۆ چوونى قه‌يس خه‌ز عه‌لى هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

ده‌زگای دژه‌ تیرۆر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، " كه‌ناڵی (العهد)ی سه‌ر به‌ قه‌یس خه‌زعه‌لی، هه‌واڵێكی بێ بنه‌مای بڵاوكردۆته‌وه‌‌ كه‌ گوایه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز لاهور شێخ جه‌نگی، هێزێكی كوردی قه‌ناص به‌ده‌ست چوون بۆ به‌غدا".

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه‌ تیرۆر ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، "كه‌ناڵی (العهد)ی سه‌ر به‌ قه‌یس خه‌زعه‌لی، هه‌واڵێكی بێ بنه‌مای بڵاوكردۆته‌وه‌‌ كه‌ گوایه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز لاهور شێخ جه‌نگی، هێزێكی كوردی قه‌ناص به‌ده‌ست چوون بۆ به‌غدا. له‌كاتێكدا ئێمه‌ سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، و ئیدانه‌ی هه‌ر جۆره‌ توندوتیژییه‌ك ده‌كه‌ین دژ به‌ هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست، ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌‌، درێژكردنه‌وه‌ی یارییه‌كی نه‌گریسی ئیقلیمییه‌ بۆ تێوه‌گلاندنی كورد له‌ كه‌یسی توندوتیژی به‌مه‌به‌ستی ئاڵۆزكردنی دۆخی ئارامی و ئاسایشی عێراق و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی تایه‌فی و شاردنه‌وه‌ی بكه‌رانی راسته‌قینه‌ی تاوانكاری".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "به‌م رونكردنه‌وه‌یه‌، داوا ده‌كه‌ین كه‌ناڵی (العهد) راستگۆیی بكاته‌ پێوه‌ری كاركردنی و له‌ هه‌ڵبه‌ستی هه‌واڵی ناڕاست دوور بكه‌وێته‌وه‌ و به‌رامبه‌ر به‌و چه‌واشه‌كارییانه‌، داوای لێبوردن له‌ گه‌لی كوردستان و ده‌زگای دژه‌ تیرۆر بكات".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure