سنور ميديا
460 جار بینراوە 24/10/2019 02:00 PM

په‌يامێك له‌ سه‌رنووسه‌رى سايتى سنور ميدياوه‌



سنور ميديا 

كاروخ عومه‌ر سه‌رنووسه‌رى سايتى سنور ميديا پاش ئازاد كردنى له‌ په‌يامێكدا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ى به‌رده‌وام ده‌بن له‌ خه‌بات بۆ فراوانكردنى ئازاديه‌كان و ده‌شڵێت " داوا كاریشم یاسا به‌سه‌ر من و هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئه‌م وڵاته‌یان گه‌یانده‌ ئه‌مڕۆ به‌یه‌كسانى جێ به‌جێ بكرێت.."

 

ده‌قى ڕاگه‌يه‌نراوه‌كه‌ 

دواى ئازادکردنم، پەیامێک بۆ دۆستان و ئازادیخوازن

به‌ناوى خۆم و سايتى سنور میدیاوه‌، سوپاسى هه‌موو هاوڕێ و هاوپیشه‌ و خزم و دۆستان و ئازیزانم ده‌كه‌م، ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ بڵاو بونه‌وه‌ى ده‌نگۆى ده‌ستگیر كردنم له‌لایه‌ن پۆلیسى گه‌رمیانه‌وه‌ خێرا كه‌وتنه‌ كه‌مپه‌ین و ده‌ربڕینى هه‌ڵویستیان، ئه‌وان به‌رگریان له‌ئازادى و مافى ئازادى ده‌ربڕین كردووه‌،

 

هه‌ره‌وه‌ها سوپاسى ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م به‌هه‌ر ڕێگایه‌ك سۆراخیان كردووه‌ و په‌یوه‌ندیان به‌كه‌سوكار و هاوڕێانمه‌وه‌ كردووه‌ لاى خۆیانه‌وه‌ هه‌ڵوێستیكان پێشانداوه‌، هه‌ره‌وه‌ها سوپاسى ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م له‌دڵه‌وه‌ ئه‌و ده‌ستگیركردنه‌ى منیان پێناخۆش بووه‌ و به‌هه‌ڕه‌شه‌يان بۆ سه‌ر ئازادییه‌كان زانیوه‌، ده‌ستى هه‌مووتان ده‌گوشم، ئومێدى گه‌وره‌تان بۆ پاراستنى مافى ئازادییه‌كان گه‌ڕانده‌وه‌،

 

من وه‌ك ڕۆژنامه‌ نووسێك بابه‌تێكى ڕه‌خنه‌یم له‌فه‌یسبوكه‌كه‌مه‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌، ده‌زگاى ئه‌منیى ناوچه‌كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردم فه‌رمانى گرتنم بۆ ده‌ركرا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئاسايش سكاڵاكه‌ى كشانده‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مشه‌و ده‌ستگير كرام بۆيه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌بڕيارى به‌ڕێز دادوه‌ر من به‌كه‌فاله‌تى كه‌سیى ئازاد كرام.

 

پێمخۆشه‌ لێره‌وه‌ش ئه‌وه‌ بڵیم به‌رێز دادوه‌ر و ده‌زگاى پۆلیسى گه‌رمیان به‌ڕێزه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووم.

 

من ڕێزى ياسا ده‌گرم و جێ به‌جێ كردنى یاسا بۆ هه‌مووان به‌گرنگ ده‌زانم، له‌و پێناوه‌شدا بێده‌نگ نابم و له‌ڕه‌خنه‌ و كاركردن بۆ فراوانكردنى ئازادییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بم، هه‌روه‌ها داوا كاریشم یاسا به‌سه‌ر من و هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئه‌م وڵاته‌یان گه‌یانده‌ ئه‌مڕۆ به‌یه‌كسانى جێ به‌جێ بكرێت..

 

كاروخ عومه‌ر

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure