سێكس
290 جار بینراوە 23/10/2019 11:21 PM

ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ده‌زگاى میدیاى سنور میدیاوه‌ بۆ ڕاى گشتى



سنور میدیا

ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ده‌زگاى میدیاى سنور میدیاوه‌ بۆ ڕاى گشتى

 

ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به‌هۆى بڵاو كردنه‌وه‌ى پۆستێكى ڕه‌خنه‌ى له‌فه‌یسبوكه‌كه‌یه‌وه‌، له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كى ئه‌مینى ناوچه‌ى گه‌رمیانه‌وه‌ سكاڵا له‌سه‌ر كاروخ عومه‌ر سه‌رنوسه‌ر و به‌رێوه‌به‌رى ده‌زگاى میدیاى سنور میدیا تۆمار كرا و فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنیش بۆ ناوبراو ده‌رچوو، پاش لێكتیگه‌یشتن ده‌زگا ئه‌منیه‌كه‌ سكاڵاكه‌ى كشانده‌وه‌ و دۆسیه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ى پۆلیس كرا، به‌ڵام ئه‌مشه‌و پێنج شه‌ممه‌، 23ى ئۆكتۆبه‌رى 2019 له‌لایه‌ن پۆلیسى گه‌رمیانه‌وه‌ و به‌فه‌رمانى دادوه‌ر كاروخ عومه‌ر له‌شوێنى كاره‌كه‌ى ده‌ستگیر كرا و ئێستا له‌زینداندایه‌ و وه‌كو ده‌زگاى سنورمیدیاش ورده‌كارى هۆكاره‌كه‌ى نازانین چیه‌ له‌كاتێكدا پێشتر سكاڵاكه‌ى له‌سه‌ر كشێراوه‌ته‌وه‌. ئێمه‌ له‌ده‌زگاى میدیاى سنور میدیا ڕێز له‌یاسا و جێ به‌جێ كردنى ده‌گرین و به‌ئه‌ركى میدیاى خۆمانى ده‌زانین، هاوكات به‌وردیشه‌وه‌ چاودێرى كه‌یسه‌كه‌شى ده‌كه‌ین و چركه‌ به‌چركه‌ به‌دواداچوونى وردى بۆ ده‌كه‌ین و له‌ئه‌گه‌رى هه‌ر تێبنییه‌كى تردا ڕاى گشتى ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌..


له‌گه‌ڵ رێزى زۆرى

ده‌زگاى میدیاى سنور میدیا

23ى ئۆكتۆبه‌رى 2018

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure