قوباد تاڵەبانی
145 جار بینراوە 23/10/2019 04:56 PM

قوباد تاڵەبانی: زەمینەیەکی باش هەیە بۆ چاکسازی ڕیشەیی لە وەزارەتی پێشمەرگە



سنور ميديا 

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم جەختیکردەوە لە چاکسازی ڕیشەیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و وتی، ئێستادا زەمینەیەکی باش هەیە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی ریشەیی لە وەزارەتی پێـشمەرگەدا.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ ٢٣ تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ لە هەولێر بەڕێوەچوو جۆن ویلیكس باڵیۆزی بەریتانیا بەمەبەستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌ فه‌رمییه‌كانی له‌ عێراق سەردانی قوباد تاڵەبانی كرد، ئەویش لەلای خۆیەوە ڕەوشی چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێمی شیكردەوە و باسی لەوە کرد لە ئێستادا زەمینەیەکی باش هەیە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی ریشەیی لە وەزارەتی پێـشمەرگەدا بەوپێیەی لایەنەکانی بەشدار لە حکومەت ئامادەیی باشیان هەیە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم پڕۆسەیە.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی باسی هەنگاوەكانی چاکسازی لە کەرتەکانی دیکەی وەک کشتوکاڵ و گەشت و گوزار کرد و بە پێویستی زانی بەریتانیا لە بەرەوپێشبردنیدا یارمەتی حکومەتی هەرێم بدات.

 

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی بەغدا و هەولێر کراو قوباد تاڵەبانی ئامادەیی هەرێمی كوردستانی پیشاندا بۆ یارمەتیدانی سەقامگیری لە عێراق و پاڵپشتیكردنی چاكسازییەكان و رێككەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستور.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure