مه‌زڵوم كۆبانێ
487 جار بینراوە 23/10/2019 04:25 PM

مه‌زڵوم كۆبانى هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر رێککەوتنی نێوان رووسیاو توركیا ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموكرات هەسەدە، رایگەیاند، رێککەوتنی نێوان رووسیاو توركیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی پوتن و ئه‌ردۆغان، سەرکەوتنە بۆ سیاسەتی کورد.

 

مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ هه‌ڵوێستی هێزه‌كانی له‌ باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی دوێنێی نێوان رووسیاو توركیا راگه‌یاند، له‌و باره‌وه‌ چه‌ند خاڵێكی ئاماژه‌ پێداوه‌ و ده‌ڵێت:

 

1- بەراوردکردنی ئەم رێککەوتنە بەبەردەوامی ئەو شەڕە وەحشیگەرێتییە سەرکەوتنە بۆ هێزەکانیان، لەبەر ئەوەی بەر لە رژانی خوێن و گۆڕانکاری دیمۆگرافی دەگرێت کە ئەردۆغان دەیەوێت.

 

2- هێزە کوردییەکان لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان کۆنتڕۆڵی کێڵگەکانی نەوتیان لەژێر دەستا دەبێت.

 

3- هێزەکانی ئاسایش و دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر وەک خۆیان دەمێننەوە لە شارەکاندا وەک ئێستا.

 

4- دەورییە هاوبەشەکانی رووسیا و تورکیا تەنها هاتوچۆ دەکەن بەو ناوچانەی کە بۆیان دیاریکراوە بەبێ ئەوەی هیچ سەربازگەیەک و سەنگەرێک دابنێن، واتا ئەم هێزانە دوای ئەوەی کێوماڵکردنیان تەواو بوو دەگەڕێنەوە ناو خاکی تورکیا.

 

مەزڵووم کۆبانێ راشیگه‌یاند: "ئێمە ئەو ناوچەیەمان لەدەستدا کەدەکەوێتە نێوان گرێ سپی و سەرێ کانێ-وە. داوا لە خەڵکی خۆم دەکەم کە کۆچ نەکەن لە رۆژئاواوە، لەبەر ئەوەی دۆخی ئەمنی لەژێر کوردا دەمێنێتە".

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌و دوای گفتوگۆیه‌كی چه‌ند كاتژمێری له‌ باره‌ی دۆخی سووریاوه‌ گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن.


دەقی رێكەوتنەكەی رووسیاو توركیا:

 

هەردوولا بەڵێندەدەن پارێزگاری لە یەكێتیی سیاسی و یەكپارچەیی خاكی سوریا و ئاسایشی نیشتمانیی توركیا بكەن.

 

هەردوولا جەختیان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی هەموو چەشنەكانی تیرۆر و بەهەدەردانی تەواوی هەوڵە جوداخوازییەكان لە خاكی سوریا كردەوە.

 

لەم چوارچێوەیەدا قووڵایی 32 كیلۆمەتری ئۆپەراسیۆنی كانیی ئاشتی كە گرێ سپی و سەرێ كانی لەخۆدەگرێ، پارێزگاری لێدەكرێت.

 

هەردوولا گرنگیی رێككەوتننامەی ئەدەنە پشتڕاستدەكەنەوە. فیدراسیۆنی رووسیا لە هەلومەرجی پێویستدا ئاسانكاری بۆ رێككەوتننامەی ئەدەنە دەكات.

 

لە 23ی تشرینی یەكەمی 2019 لە كاتژمێر 12:00ـی دوای نیوەڕۆوە پۆلیسی سەربازی رووسیا لەگەڵ پاسەوانانی سنوریی سوریا ئەو سنورەی سوریا - توركیاكە دەكەوێتە دەرەوەی سنوری ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی بەرەو سنوری سوریا دەچنەژوورەوە، بۆ كارئاسانكردنی كشاندنەوەی یەپەگە و چەكەكانی بە مەودای 30 كیلۆمەتر لە سنوری توركیا - سوریاوە. ئەم كارە لە ماوەی 150 كاتژمێردا تەواوبكرێت. لەوكاتەدا لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای سنوری هەنووكەیی ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتییەوە بە فراوانیی 10 كیلۆمەتر 'جگە لە قامشلۆ' گەڕانی هاوبەشی توركیا - رووسیا دەستیپێدەكرێت.

 

تەواوی ئەندامانی یەپەگە بە چەكەكانیانەوە لە منبج و تەلڕەفعەت دەكرێنە دەرەوە.

هەردوولا هەنگاوی پێویست دەگرنەبەر بۆ رێگریكردن لە دزەكردنی یەكە تیرۆریستییەكان.

هەوڵی هاوبەش دەستپێدەكات بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بە شێوەیەكی ئارەزوومەندانە و پارێزراو.

میكانیزمێكی هاوبەشی چاودێریكردن و پشتڕاستكرنەوە دادەمەزرێندرێت بۆ چاودێریكردن و جێبەجێكردنی ئەم لێكتێگەیشتنە.

هەردوولا بەردەوامدەبن بۆ كاركردن سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەرێكی هەمیشەیی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا لە چوارچێوەی میكانیزمی ئاستانا و پشتیوانی كۆمیتەی دەستووری دەكەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure