فه‌رهاد پیرباڵ
447 جار بینراوە 23/10/2019 02:22 PM

فه‌رهاد پیرباڵ كاتی مردنی خۆی دیاری كرد



سنور میدیا

نووسەر، لێکۆڵەر، شاعیر، فەیلەسووف، شانۆکار، گۆرانیبێژ، مامۆستاى زانکۆ و هونەرمەند فەرهاد پیرباڵ كاتی مردنی دیاری دەكات كە ساڵی داهاتووە و كارەكانی خێرا دەكات.

 

نووسەر و شاعیر و مامۆستای زانكۆ فەرهاد پیرباڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەهه‌ژماری تایبه‌تی خۆی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" نوسینێکی ئاشکراکردووە و دەڵێت" من شانسێکم هەیە ئەویش ئەوەیە کەمن ڕۆژی مردنی خۆم دەزانم کە ڕۆژی "٢١ی ١١ی ٢٠٢١"، ئەمەش وام لێدەکات هەمیشە بەجۆرە هەستێکی ڕازییەوە بژیم و بەخۆم بڵێم ئەوبەروارەی مردنم زۆر گونجاوە".

 

فەرهاد پیرباڵ لە نوسینەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو: ئەمە وام لێدەکا زۆر بایەخ بە زەمەن بدەم، چونکە پێویستە فریا بکەوم هەموو ئەو پڕۆژە و کار و ئاواتانەم پێش ئەو بەروارە تەواوکردبێ، بۆیە وابزانم عەینەن شێتم لێهاتووە و نیگەرانم هەمیشە بەپەلەم و دەمەوێ جیهان تەنیا بە هێز و ئیرادەی خۆم و بەو شێوەیەی تەنیا خۆم دەمەوێ وا بێت! یان وای دروست بکەم! هەر ئەمەشە کە ئێوە دەڵێن گوایە من پێش ئێوە و پێش ڕووداوەکان کەوتووم و پێش سەرکردەکانی کورد کەوتووم بە قەڕنێک! .. من خۆم ناکوژم: من مەوعیدم لەگەڵ خودا هەیە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure