حكومەتی ھەرێم
227 جار بینراوە 23/10/2019 01:35 PM

حكومەتی هەرێم هۆشداری ڕوودانی كارەساتێكی مرۆیی دەدات



سنور ميديا

جوتیار عادل وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئامادەین لەقوتی خۆمان ببڕین و بیدەینە ئاوارەكان.

 

جوتیار عادل وتەبێژی فەڕمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم لەڕووی مرۆییەوە ئەوەی لەتوانایدا بێت بۆ ئاوارە و پەنابەرانی دەكات بەتایبەت ئەوانەی لەدوای ئۆپەراسیۆنەكەی توركیاوە ئاوارە بوون.


وتیشی"سەرەڕای ئەوەی حكومەتی هەرێم لەڕووی مادییەوە ئەو توانایەی نییە كە بتوانێت ئەم خەڵكانە بحەوێنێتەوە پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیانیان بۆ دابین بكات، بۆیە داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین هەڵوێستی جدییان هەبێت بەرامبەر ئەو دۆخەی ئێستا هەیە".

 

ئاشكراشیكرد، حكومەتی عیراق هاوكاری نەكردووین تەنانەت بۆ ئەو كەسانەی لەماڵ و حاڵی خۆیان لە ناو عیراقدا ئاوارەبوون و ئێستا لەهەرێمی كوردستانن، ئەوە دوو ساڵە هاوكارییان ناكات بۆیە داوادەكەین هاوكاری هەرێمی كوردستان و ئەو خەڵكانە بكەن كە ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەیان زیاتر دەكات كە بونەتە نزیكەی دە هەزار پەنابەر، سنورییان لێداناخەین، بەڵام بەڕاستی توانامان نییە بۆ هاوكاریكردنیان.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین بەجددی بێتە سەرخەت، چونكە چەند زووتر كۆمەڵگای نێودەوڵەتی جوڵە بكات بۆ گەیاندنی هاوكاری و كۆمەك بە پەنابەران و ئاوارەكانی سوریا لەهەرێمی كوردستان ئەگەری ڕوودانی كارەساتێكی مرۆیی كەمتر دەكات.

 

ڕوونیشیكردەوە، ئەو توانایەی حكومەتی هەرێم هەیەتی زۆر زۆر كەمترە لەو دۆخەی ڕووبەرووی بووەتەوە، بۆیە حكومەتی هەرێم ڕەنگە تا ماوەیەك و بەكاتی بتوانێت هاوكارییان بكات.

 

ناوبراو جەختی لەوەش كردەوە، ئامادەین لەقوتی خۆمان ببڕین و بیدەینە ئاوارەكان و برا كوردەكانی خۆمان، بەڵام وەك دەزانرێت هەرێمی كوردستان چەندین فشاری ئابووری لەسەرە و بەرگەی ئەو هەموو فشارە ئابوورییە ناگرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure