شه‌رڤانان
558 جار بینراوە 22/10/2019 08:25 PM

هه‌سه‌ده‌ هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر ئاگربه‌سته‌كه‌ ڕاگه‌ياند



سنور ميديا

هێزەکانى سوریاى دیموکرات رایگەیاند، داوامانکردوە رێگری لە بەردەوامى هێرشەکان بگیرێت و تەواوى رێککەوتنى ئاگربەستیان جێبەجێ کردوە. 

 

ئه‌م ڕاگه‌ياندنه‌ى هێزەکانى سوریاى دیموکرات له‌كاتێكدايه‌ کە کەمتر لە ٢ش کاتژمێرى ماوە ئاگربەستى ئەمریکاو تورکیا لە باکورو رۆژهەڵاتى سوریا کۆتایی بێت، هێزەکانى هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، ئەوان بەتەواوى رێککەوتنى ئاگربەستیان جێبەجێ کردوە.

 


ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانیان بە درێژایی ١٢٠ کیلۆمەتر کشاندووەتەوە، بەڵام تورکیا بەردەوامە لە پێشێلکارییەکانى ئاگربەست.

 


هەروەها هەسەدە داواشى لە ئەمریکاو کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کردوە رێگە لە هێرشەکانى تورکیا بگرن و پێویستە هەڵوێستى جیدیان هەبێت.

 


بریارە کاتژمێر ١٠ى ئەم شەو ئەو ١٢٠ کاژمێرە کۆتایی بێت کە ئەمریکاو تورکیا وەک ئاگربەست دایان نابوو، بەڵام سەرەڕای ئاگربەست تورکیا لە هێرشەکانى خۆی بەردەوام بوو.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure