مه‌زڵوم كۆبانێ
142 جار بینراوە 22/10/2019 07:52 PM

مەزڵوم عەبدی نامەیەك بۆ مایك پێنس دەنێرێت



سنور ميديا 

وتەبێژی كۆشكی سپی ئاشكرای دەكات، كە ئەمریكا كاردەكات بۆ گۆڕینی ئاگربەستی كاتی بۆ هەمیشەیی و بەرپرسێكی ئەمریكی-ش دەڵێت: "هەسەدە لە ناوچەی ئارام كشاوەتەوە و مەرجەكانی جێبەجێ‌ كردووە".

 

وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، كە لەگەڵ توركیا كاردەكەن بۆ ئەوەی ئاگربەستی كاتی لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا بگۆڕێت بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی.

 

ڕاشیگەیاندووە، هەر جوڵەیەكی سەربازی توركیا لەدوای تەواوبوونی 120 كاتژمێرەكەوە بە پێشێلكاری توركیا دادەنرێت و دەبێتە هۆی سەپاندنی سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا.

 

بەپێی هەواڵێك، كە (سكای نیوز عەرەبیە) لەزاری بەرپرسێكی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، كە هێزەكانی هەسەدە ناوچەی ئارام-یان لە باكوری سوریا چۆڵكردووە و كشاونەتەوە.

 

ئەو بەرپرسە ئەمریكییە ئاشكراشی كردووە، كە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە نامەیەكی بۆ مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا ناردووە و ڕایگەیاندووە، كە "تەواوی مەرجەكانی ئاگربەستمان لەگەڵ توركیا جێبەجێ‌ كردووە و لە ناوچەی ئارام كشاوینەتەوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure