سنور ميديا
82 جار بینراوە 22/10/2019 11:04 AM

ماكرۆن داوای درێژكردنەوەی ئاگربەستی سوریا لەپۆتین دەكات



سنور ميديا 

ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسیا داوای لەڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی روسیا كرد، كار بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەستی سوریا بكات.

 

ئیمانوێل ماكرۆن لەمیانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی ئەو داواكارییەی لەڤلادیمێر پۆتین كردو رایگەیاند، گرنگە ئاگربەست لەباكووری رۆژئاوای سوریاو رۆژئاوای كوردستان درێژ بكرێتەوە.

 

ماكرۆن هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا رایگەیاندووە، كە دەكرێت لەرێگەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانەوە گرژییەكانی سوریا چارەسەر بكرێت.

 

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی روسیا بكات‌و لەسوچی لەگەڵ پۆتین كۆبوونەوە بكات

.

توركیا لەرۆژی نۆی ئەم مانگە دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كردو رۆژی 17ی ئەم مانگە بەنێوەنگیری ئەمریكا ئاگربەست راگەیەنراو ئەمڕۆش كۆتایی بەو ئاگربەستە دێت ئەنقەرەو واشنتۆن لەسەری رێككەوتن.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure