سنور ميديا
191 جار بینراوە 21/10/2019 04:30 PM

مەزڵوم كۆبانێ‌: ئەردۆغان زانیاری هەڵەی لەبارەی كوردەوە داوەتە ترەمپ



سنور ميديا 

فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات پێیوایە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا زانیاری هەڵەی لەبارەی كوردەوە دابێتە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئاماژە بە "بەردەوامی هەڵمەتی پاكتاوی نەژادی توركیاش دەكات، كە لە هەفتەی ڕابردووەوە لە باكووری سوریا دەستیپێكردووە".

 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی (فۆكس نیوز)ی ئەمریكایی ڕایگەیاندووە، "تائێستا هێزەكانی توركیا ڕێككەوتنی ئاگربەست پێشێل دەكەن، كە لەگەڵ واشنتندا پێیگەیشتن، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی توركیاش تائێستا بۆتە مایەی كوژرانی زیاتر لە 500 مەدەنی و ئاوارەبوونی زیاتر لە 400 هەزار كەس لە ناوچە كوردییەكانی باكووری سوریا".

 

بە وتەی عەبدی، "تائێستاش هێزەكانی توركیا بەردەوامن لەسەر پێشێلكردنی ئاگربەست و بەردەوامن لەسەر هەڵمەتەكانی پاكتاوی نەژادی، لەگەڵ ئەوەشدا پێمانوایە، كە هێشتا كات ماوە بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكان تا یارمەتی كورد بدات، كە لەئێستادا لەپێناو ژیاندا شەڕ دەكەن".

 

فەرماندەكەی (هەسەدە) دەڵێت: "ئێمە لەو بڕوایەداین، كە ئەردۆغان زانیاری هەڵەی لەبارەی كوردەوە گەیاندبێتە ترەمپ دوای ئەوە هێزەكانی توركیا سیخوڕی بەسەر پێگەكانی ئیمەوە كرد، ئێمە پێمان وایە ئەم ئۆپەراسیۆنە فێڵكردن و تەڵە بوو بۆ ئێمە نرایەوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure