سنور ميديا
342 جار بینراوە 21/10/2019 04:16 PM

ئاگربەست لە رۆژئاواى کوردستان کۆتایی دێت



سنور ميديا 

ئەمشەو کاتژمێر 10ی وادەی ئاگربەستی راگەیەندراو لە نێوان ئەمەریکا و تورکیا کۆتایی دێت.

 

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمشەو کاتژمێر 10ی وادەی ئاگربەستی راگەیەندراو لە نێوان ئەمەریکا و تورکیا کۆتایی دێت.

 

سەرچاوەکە باسى لەوەکردوە، سنوورەکانی "ناوچەی ئارام" لە باکووری سووریا لە 120 کیلۆمەترەوە بۆ 444 کیلۆمەتر زیادى کردوە.

 

دوێنێ یەک شەممە هێزەکانى هەسەدە لە شارۆچکەى سەرێکانى کشانەوە ئەوەش بەپێى ئەو ئاگربەستەى ئەمریکاو تورکیا رایگەیاندوە.

 

بەپێى پێشبینییەکان تورکیا بەوە رازى نابێت لەگەڵ ئەمریکا رێکەوتنى لەسەرکردوەو دەیەوێت زیاتر بچێتە پێشەوە وەک خۆى دیاریکردوە تا سنورى عێراق بڕوات.

 

لەبەرامبەردا مەزڵوم کۆبانى رایگەیاندوە کە تەنیا لەسەرێکانى کشاونەتەوەو هیچ ناوچەیەکى تر بۆ تورکیا چۆڵ ناکەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure