ئه‌مريكا
81 جار بینراوە 21/10/2019 02:35 PM

ئه‌مریكا مانه‌وه‌ی به‌شێك له‌ هێزه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند



سنور میدیا

وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند: بەشێکی هێزەکانیان لەگەڵ هەسەدە دەمێننەوە بۆ ئەوەی داعش و لایەنەکانی دیکە دەستیان نەگاتە کێڵگەکانی نەوت.

 

مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا کە ئێستا بە سەردانێک لە ئەفغانستانە رایگەیاند: بەشێک لە هێزەکانمان، لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەمێننەوە بۆ ئەوەی رێگریی لە داعش و لایەنەکانی دیکە بکەن تا دەستیان نەگات بە کێڵگەکانی نەوت.

 

ڕاشی گه‌یاند:"ئێستا بەشێکی هێزەکانمان لە نزیک کێڵگە نەوتییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریان".

 

لێدوانەکەی ئیسپەر لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارەم کاروانی هێزەکانی ئەمەریکا کە لە رۆژئاوای کوردستان بون، لە دەروازەی سحێلای پارێزگای دهۆکەوە گەیشتنە هەرێمی کوردستان.

 

وەزیری بەرگری ئەمەریکا وتیشی هێزەکانمان لە رۆژئاوای عێراق جێگیر دەکەین، بۆ ئەوەی لەو ناوچەیە چاودێریی دۆخی سوریا و رێگریی کردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش بکەین.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure