قاسم سلێمانى
209 جار بینراوە 20/10/2019 05:00 PM

قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانی كوشتنی خۆپیشانده‌رانی عێراقی داوه‌



سنور ميديا 

په‌رله‌مانتارێكی عێراق ڕایگه‌یاند، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس، فه‌رمانیداوه‌ به‌ ته‌قه‌كردن له‌خۆپیشانده‌رانی عێراق.

 

ئه‌حمه‌د جبوری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌تویتێكدا ڕایگه‌یاند، "سوله‌یمانی وتویه‌تی خۆپیشانده‌ران خائین و به‌عسین، بۆیه‌ فه‌رمانی ته‌قه‌كردنی له‌ خۆپیشانده‌ران داوه‌".

 

له‌خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌كانی ڕابردووی زۆرێك له‌شاره‌كانی عێراق، له‌شوێنی نادیاره‌وه‌ به‌قه‌ناس ته‌قه‌ له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كرا، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ندین خۆپیشانده‌ر كوژران.

 

شه‌وی ڕابردووش موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در پاڵپشتی خۆی بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ ده‌ربڕی، كه‌ وا بڕیاره‌ ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێوه‌بچێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure