مه‌حمود سه‌نگاوی
2579 جار بینراوە 20/10/2019 03:10 PM

مه‌كته‌ب سياسيه‌كى يه‌كێتى : رێگرى له‌مه‌حمود سه‌نگاوى په‌یوه‌ندى به‌پارتیه‌وه‌ نه‌بوو



سنور ميديا 

سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ده‌ڵێت، كۆنگره‌ له‌كاتى خۆیى ده‌كرێت‌و هیچ گفتوگۆیه‌ك نه‌كراوه‌ بۆدواخستنى كۆنگره‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، رێگرى له‌مه‌حمود سه‌نگاوى، په‌یوه‌ندى به‌ پارتى دیموكراته‌وه‌ نه‌بوو.

 

سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌هه‌فته‌نامه‌ى" ژیان" وتوه‌ "بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی بریكار وه‌زیرو به‌رێوبه‌ره‌ گشتیه‌كان پێویسته‌ یه‌كێتی نیشتمانى‌و پارتی دیموكرات‌و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش بكه‌ن‌و گفتوگۆ بكه‌ن، هه‌ر یه‌كه‌و كام وه‌زاره‌ت‌و چه‌ندی به‌رده‌كه‌وێ ده‌ست نیشانیان بكرێت".

 

پیره‌ كه‌به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانیشه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دانانی پارێزگاری كه‌ركوك دوو به‌شه‌ یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پارتی‌و یه‌كێتی هه‌وڵ بده‌ن له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاری كه‌ركوك ده‌نگی بۆ بده‌ن، ئه‌وه‌ له‌ڕووه‌ یاسایه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غداد قسه‌ بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تائێستا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ نه‌بووه‌، خه‌ڵكی كه‌ركوك گله‌یی له‌پارتی ده‌كه‌ن كه‌تاوه‌كو ئێستا پارتی ئاماده‌نییه‌.

 

وتیشی، نێوان پارتی‌و یه‌كێتی له‌ئێستادا باشه‌، به‌ڵام دوو حزبی جیاوازن‌و هیچ كامیان به‌كاری ئه‌ویتریان رازی نیه‌، ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو رۆژى دوایى(قیامه‌ت)، به‌ڵام گۆڕان‌و یه‌كێتی له‌یه‌ك نزیكن هه‌م له‌ڕووی فكری‌و هه‌م ڕه‌فتاری كاركردن.

 

سه‌باره‌ت به‌رێگرى له‌مه‌حمود سه‌نگاوى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى یه‌كێتى وتى، رێگریكردن له‌مه‌حمود سه‌نگاوی په‌یوه‌ندی به‌پارتیه‌وه‌ نه‌بوو پلان بۆ دارێژراونه‌بوو، سه‌ره‌تاش پارتی هه‌وڵی ئارامكردنه‌وه‌ی بارو دۆخه‌كه‌ی ده‌دا، له‌ئێستاشدا بارگرژیه‌كان كۆتایی هاتووه‌.

 

تایبه‌ت به‌ستنى كۆنگره‌ى یه‌كێتى پیره‌ باسى له‌وه‌كرد، له‌ئێستادا هه‌موو دامه‌زراوه‌كان كه‌بابه‌ت‌و بڕگه‌ى كۆنگره‌ن له‌كاردان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌موو پێداویستیه‌كانی به‌ستنی كۆنگره‌ ئاماده‌ بكه‌ن، هیچ كادیرێكیش به‌ناوی یه‌كێتی قسه‌ی نه‌كردووه‌ كه‌گوایه‌ كۆنگره‌ ناكرێت، ئه‌و بریاره‌ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی جێگیر كراوه‌.

 

هێرشه‌كانى توركیا بۆسه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى رۆژئاواى كوردستان‌و هه‌ڵوێستى یه‌كێتى سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌، به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى وتى، یه‌كێتى هه‌موو پاڵپشتیه‌كی ده‌ربڕیوه‌و له‌هاوڵی پارێزگاریكردنه‌ له‌ڕۆژئاوا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure