جەمیل بایك،
489 جار بینراوە 20/10/2019 02:46 PM

جه‌ميل بايك پلانه‌كه‌ى توركيا بۆ داگير كردنى سوريا ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

هاوسەرۆكی كەجەكە ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێرشەی تۆركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان داگیركارییە و هەوڵێكە بۆ دابڕاندانی خاكی كوردستان.

 

جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان جەخت لەوە دەكاتەوە هەوڵێكە بۆ دابڕاندانی خاكی كوردستان و دەڵێت"پێویستە گەلی كورد لە بەرامبەر داگیركاری توركیا، خۆگڕاگری بكات و خاكی وڵاتی خۆی جێنەهێڵێ، ئەگەر بێت و جێیبهێڵێ، ئەوا جارێكی دیكە ناتوانێ بگەڕێتەوە".

 

بایك باسلەوەش دەكات، توركیا دەیەوێت لە دیوی باكوور و رۆژئاوای كوردستان كورد كۆچ بكەن تا لە رووی جوگرافییەوە پارچەكانی كوردستان لە یەكدی داببڕێ و ئەوەش بەمەترسی بۆسەر پارچەكانی كوردستان دەبینێت.

 

هاوكات داواش لە خەڵكی ئەو ناوچانە دەكات سەرەڕای بەردەوامی تۆپبارانەكان ماڵەكانیان چۆڵ نەكەن، چونكە چۆڵكردنی ناوچەكانیان خزمەتی سیاسەتی توركیا دەكات.

 

هەروەها ئەوەش روندەكاتەوە، توركیا بە هەموو هێز و توانایەوە هێرش دەكاتە سەر دەستكەوتەكانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان و دەشڵێت"توركیا دەیەوێت لەو ناوچەیە كورد نەهێڵێت و سووریایەك بەدڵی خۆی دروستبكات و، ئەو گرووپە چەكدارانە جێگیر بكات كە ناوی لێناوە سوپای نیشتمانی سووریا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure