سنور ميديا
854 جار بینراوە 20/10/2019 02:25 PM

برێت مه‌كگۆرك نهێنى گه‌وره‌ى توركيا له‌باره‌ى داعشه‌وه‌ ئاشكرا دده‌كات



سنور ميديا 

نوێنه‌ری پێشووی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند: ''توركیا رێگای به‌ 40 هه‌زار داعش داوه‌ له‌ 110 وڵاته‌وه‌ به‌ره‌و سنووره‌كانی سووریا بچن''.

 

برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری پێشووی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند خه‌لافه‌تی داعش له‌سه‌ر سنووری توركیا بووه‌و چه‌ند جارێكیش توركیامان ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ سنووره‌كانیان دابخه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌مه‌یان نه‌كرد.

 

هه‌روه‌ها وتی: سه‌ره‌ڕای داوكاری چه‌ند باره‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌رپرسانی توركیا پێیان راگه‌یاندین كه‌ ناتوانن سنووره‌كانیان به‌رووی داعشییه‌كان دابخه‌ن.

 

مه‌كگۆرك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كاتێك هێزه‌ كوردییه‌كان توانیان كۆنتڕۆڵی به‌شێكی سنووره‌كه‌ بكه‌ن، به‌رپرسانی توركیا به‌په‌له‌ سنووره‌كه‌یان داخست و دیواریان له‌سه‌ر سنووره‌كه‌ دروست كرد.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure