سنور ميديا
813 جار بینراوە 20/10/2019 02:19 PM

توركيا ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

راوێژكاری سەرۆكی توركیا دەڵێت لەگەڵ ئەمریكا رێككەوتووین بە قولآیی 32 كیلۆ مەتر ناوچەی ئارام دروست بكەین بە درێژایی 444 كیلۆ مەتری سنور، بەلآم بەرپرسێكی سوپای سوریای دیموكرات لای خۆیانەوە باس لە ژمارەیەكی دیكە دەكات كە لەگەڵ ئەمریكا لەسەری رێككەوتوون.

 

یاسین ئەقتای راوێژكاری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی سپۆتینكی روسی دەڵێت "ناوچەی ئارام كە لەسەری رێككەوتووین بۆ دروستكردنی بریتییە لە قولآیی 32 كیلۆ مەتر بە لە باكوری خاكی سوریا، هاوكات بە درێژایی 444 كیلۆ مەتر"، دەشڵێت لایەنی ئەمریكی لەسەر ئەو بابەتە رەزامەندیان نواندووە.

 

ئەو بەرپرسە باڵًای توركیا دەشڵێت ناوچەی ئارام سەرجەم سنوورەكانی رۆژهەلآتی فورات دەگرێتەوە هەروەها بەشێكی دەكەوێت هەردوو پارێزگای رققە و دێرلزور، بە وتەی ناوبراو توركیا بالآ دەست دەبێت لەو ناوچەیەو و بەڕێوەی دەبات.

 

لە بەرامبەر ئەو لێدوانانەدا ریدۆ خەلیل سەركردەی بالآ لە هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێت ئەو ناوچانەی لەسەری رێككەوتووین تێدا پاشەكشە بكەین بریتییە لە قولآیی 30 كیلۆ مەتر لە نێوان هەردوو شاری سەری كانی و گرێ سپی كە بریتییە لە 120 كیلۆمەتر

 

لە نۆی ئەم مانگەدا سوپای توركیا بە مەبەستی "دروستكردنی ناوچەی ئارام و پارێزگاری كردنی لە سنوورەكانی"، هێرشێكی بەرفراوانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، دوای نزیكەی 10 رۆژ لە بەردەوامی هێرشەكان، ئەمریكا توانی هەردوولا بە راگراتنی جەنگ رازی بكات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure