يه‌كێتى
613 جار بینراوە 19/10/2019 08:43 PM

به‌بڕيارى كۆسره‌ت ڕىسول ليژنه‌يه‌كى گرنگ هه‌ڵوه‌شايه‌وه‌



سنور ميديا 

به‌بڕيارى كۆسره‌ت جێگر سكرتێرى گشتى یەکێتی نیشتمانی کوردستان لیژنەی دارایی حزبەکەی هەڵوەشاندەوە.

 

بە پێی نوسراوێک کە لە رۆژی (١٣-١٠-٢٠١٩) دەرچووە و واژۆی کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی لەسەرە تێدا هاتوە دەڵێت" بە پێی دەسەڵاتی پێدراومان لە مادەی ٢٨ بڕگەی دووی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی سێیەم بڕیارماندا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پێشوومان سەبارەت بە لیژنەی دارایی لە (٥-١٢-٢٠١٨)، ئەم بریارە لە رۆژی دەرچوونیەوە کاریپێدەکرێت.

 

لیژنەی دارایی یەکێتی لە رۆژی (٥-١٢-٢٠١٨) دا پێکهێندراوە و هەر یەکە لە (حاکم قادر حەمەجان و شێخ جەعفەرشێخ مستەفاو رەفعەت عەبدوڵا و شۆڕش ئیسماعیل و دلێر سەیدمەجید و عەدنانی حەمەی مینا و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و لاهور جەنگی) پێکهاتبوو.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure