شه‌رڤانان
838 جار بینراوە 19/10/2019 07:35 PM

شه‌رڤانان سه‌ركه‌وتنيان ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاشكرای دەكات، كە سەرەڕای ئاگربەست توركیا و گروپە چەكدارەكان لە هێرشەكانیان بەردەوامن و دەشڵێت: "3 زرێپۆشی توركیا تێكشكێنراون".

 

هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری شەڕی (۲٤) كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، سەرەڕای ڕێككەوتنی ئاگربەست، هێرش و پەلامارەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكان بۆ سەر سەرێكانی بەردەوام بووە و لە چوارچێوەی بەرگری ڕەوادا وەڵامی سەرجەم هێرشەكانیان داوەتەوە.

 

ڕاشیگەیاندووە، سێ زرێپۆش تێكشكێنراون و (۱۳) چەكدارەی گروپە توندڕەوەكان كوژراون و ژمارەیەكیشیان بریندار بوون.

 

هەسەدە ڕوونی كردۆتەوە، دوێنێ هەینی توركیا تۆپبارانی ناوەندی شاری قامیشلۆی كردووە و بەهۆیەوە چوار شەڕڤان بریندار و یەكێكیش شەهید بووە، لە شاری كۆبانێ-ش چەكدارانی گرووپە چەكدارەكان هەوڵی دزەكردنیان داوە بۆ ژمارەیەك گوند و لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەكانیشدا ژمارەیەك لە چەكدارەكان كوژراون و ئۆتۆمبێلێكی سەربازییش تێكشكێنراوە.

 

ئاشكراشی كردووە، لەسەرجەم روبەڕوبونەوەكاندا ژمارەی شەڕڤانە شەهیدەكان گەیشتونەتە (۲٥) شەهید و (۱۷) بریندار

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure