مه‌زڵوم كۆبانێ
617 جار بینراوە 19/10/2019 07:29 PM

مه‌زڵوم كۆبانى هۆشدارى ده‌دات له‌ پلانێك



سنور ميديا 

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارامه‌وه‌ رایگه‌یاند، ئەگەر تورکیا پابەندی رێککەوتنەکە نەبێت، ئەو کاتە گومان دەکەن یارییەک لەنێوان ئەمریکا و تورکیادا هەیە.

 

مه‌زڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ لێدوانێكدا له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارامه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، ئەگەر تورکیا پابەندی رێککەوتنەکە نەبێت، ئەو کاتە گومان دەکەن یارییەک لەنێوان ئەمریکا و تورکیادا هەیە.

 

ئاماژە بەوەشدەکات، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا رێگە لە هەژموونی رووسیا دەگرێت و هەسەدەش لەگەڵ ئەوەدایە ئەمریکا بوونی لە ناوچەکە هەبێت، تاوەکو باڵانسی هێز دروستببێت و هەموو شتێک نەکەوێتە دەست رووسیا.

 

ئێواره‌ی 17ی ئه‌م ئۆكتۆبه‌ر دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێنج كاتژمێر له‌ نێوان شاندی باڵای ئه‌مریكا له‌سه‌رۆكایه‌تی مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و شاندی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارامه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن.

 

مەزڵوم کۆبانێ باس له‌وه‌شده‌كات، "مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا رێگە لە هەژموونی رووسیا دەگرێت و دەمانەوێت ئەمریکا رۆڵی لە سووریا هەبێت، نەک بەتەنیا رووسیا شتەکان مۆنۆپۆل بکات".

 

کۆبانێ وتیشی، چه‌كدارانی داعش دەستیان بە هێرشەکانیان بۆسەر داعش لە ناوچەکانی دێرەزوور کردووەتەوە و هێزکانیان ئێستا لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە هاوئاهەنگیدان.

 

دوای كۆبوونه‌وه‌ی 17ی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌مریكای و توركیا مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، توركیا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر راگرتنی هێرشه‌كانی بۆ سه‌رۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕیووه‌ و هێرشه‌كان راده‌گرێت.

 

له‌ نۆی ئه‌م مانگه‌وه‌ له‌شكركێشییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ستیپێكردووه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ تره‌مپ و ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداو تره‌مپ بڕیاریش كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌و ناوچانه‌دا كه‌ توركیا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی تیایدا ئه‌نجامده‌دات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure