سنور ميديا
95 جار بینراوە 19/10/2019 06:32 PM

تورکیا: ئەگەر ئاگربەست پێشێل بکرێت دەستدەکەینەوە بە ئۆپراسیۆنی سەربازی



سنور ميديا 

وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، ئەگەر ئاگربەست لە باکورو رۆژهەڵاتی سوریا پێشێل بکرێت ئامادەن دەستبکەنەوە بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان.

 

ئەمڕۆ شەممە ، خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، ئەگەر ئاگربەست لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا "رۆژئاوای کوردستان" پێشێل بکرێت وڵاتەکەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی لەو ناوچەیە دەستپێدەکاتەوە.

 

دوای لێدوانەکەی وەزیری بەرگریش، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەگەر دوای وادەی ئاگربەست هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ئەو بە "تیرۆریست" ناویبردن، لە ناوچەی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا نەکشێنەوە تورکیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی دەستپێدەکاتەوە.

 

سەرۆک کۆماری تورکیا، راشیگەیاند، رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا کۆدەبێتەوە.

 

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، وتی، " لەگەڵ سەرۆکی روسیا تاوتوێتی دۆسیەی جێگیرکردنی سوپای حکومەتی سوریا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەکەم"

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure