سنور ميديا
722 جار بینراوە 18/10/2019 01:41 PM

سوریا هەڵوێستی لەسەر ڕێككەوتنی ئەمریكا و توركیا ڕاگەیاند



سنور ميديا 

ڕاوێژكاری سیاسی و ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆماری سوریا هەڵوێستی وڵاتەكەی سەبارەت بە ڕێككەوتنی ئەمریكا و توركیا بۆ ئاگربەست لەسەر خاكی وڵاتەكەی ڕاگەیاند و دەڵێت: "ڕێگا بە دووبارەبوونەوەی ئەزموونی هەرێمی كوردستان نادەین، چونكە كوردەكان برای ئازیزی گەلی سوریان".

 

بەسینە شەعبان، ڕاوێژكاری سیاسی و ڕاگەیاندنی بەشار ئەسەد بۆ (مەیادین) ڕایگەیاند، كە جیهان دژی داگیركاری توركیایە بۆ سەر خاكی سوریا و دەستەواژەی ناوچەی ئارام نادروستە، بەڵكو ئەو ناوچەیە داگیركراوە.

بەسینە شەعبان دەڵێت: " ئەردۆغان پیاوێكی مەترسیدارە و دەبێت بەرەوڕووی ببینەوە، چونكە بۆچوونی ئیخوان موسلمین لە ناوچەكە و ئەوروپا بڵاودەكاتەوە و لای ئێمە بە داگیركەری زەویەكەمان ناسراوە و دەستدرێژی دەكاتە سەر وڵاتەكەمان".

 

ڕاوێژكارەكەی ئەسەد پێی وایە، "بەهۆی هاوكارییەكانی توركیاوە بە هەزاران تیرۆرست هاتنە سوریاوە، بۆیە ئەگەر لە چارەسەر دەگەرێت، ئەوا باشترین چارەسەر ڕێككەوتنی ئەدەنەیە، كە لەنێوان توركیا و سوریا لە ساڵی 1998 بەسترا، بۆیە ئەوە چارەسەرە ئەگەر بە جدی ئەردۆغان دەیەوێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure