تره‌مپ
289 جار بینراوە 18/10/2019 11:58 AM

ترەمپ: تورکیاو کورد وەک دوو منداڵ وان دەبێت شەڕیان پێ بکەیت



سنور ميديا 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند، کورد و تورک وەکو دوو منداڵ وابوون کە دەیانویست شەڕ لەگەڵ یەکدی بکەن.


سەرۆکى ئەمریکا لە بەرده‌م جەماوەرى پارتەکەى ویلایەتی تێکساس رایگەیاندووە"ئەوەی من کردم نا ئاسایی بوو. من وتم ئەوان بۆ ماوەیەک شەڕی یەکتر دەکەن. وەکو دوو منداڵ، دەبێت وایان لێبکەیت شەڕ بکەن، دواتر لێکیان بکەیتەوە".


وتوشێتى، ئەوان چەند رۆژێک شەڕیان کرد و ئەوەش زۆر توندوتیژانە بوو.


ترەمپ ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەوان چوونە ئەوێ و گوتیان کە وەستانێکی کاتییان دەوێت و کوردەکان کارێکی باشیان کرد ئەوان کەمێک دەچنە دواوە.


سەرۆکی ئەمەریکا جەختیشیکردەوە، یەک قەترە خوێنی ئەمەریکییەکان لە باکووری سووریا نەڕێژراوە.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure