سنور ميديا
199 جار بینراوە 18/10/2019 01:41 AM

سه‌رئه‌نجام توركیا ڕازیبوو شه‌ڕ ڕابگرێت



سنور ميديا 

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، توركیا ڕازیبوو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ڕابگرێت.

 

مایك پێنس وتیشی، توركیا شه‌ڕ بۆ ماوه‌ی 120 كاتژمێر ڕاده‌گرێت به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوو له‌ناوچه‌كه‌ بكشێته‌وه‌.

 

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕاشیگه‌یاند وتیشی، وڵاته‌كه‌ی سزای زیاتر به‌سه‌ر توركیادا ناسه‌پێنێت.

 

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌كرد، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌قوڵایی 20 كیلۆمه‌تر بكشێته‌وه‌.

 

به‌وته‌ی مایك پێنس، ئێستا قۆناغی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا و ئه‌مریكا ده‌ستیپێكردووه‌ و ئه‌وه‌ به‌سوودی كورده‌كانی سوریایه‌.

 

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، له‌م قۆناغه‌دا سزاكانی توركیا هه‌ڵناگیرێن و له‌هه‌مانكاتدا سزای نوێش ڕاناگه‌یه‌ندرێت، كاتێكیش ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی ڕاگه‌یه‌ندرا سه‌رجه‌م سزاكان هه‌ڵده‌گیرێن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure