سنور ميديا
148 جار بینراوە 17/10/2019 07:25 PM

ئەنجامی هەشتەمین رۆژی شەڕ و پێكدادانەكان بڵاوكرایه‌وه‌



سنور ميديا 

هەسەدە ئەنجامی هەشتەمین رۆژی شەڕ و پێكدادانەكانی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 50 سەربازی توركیاو چەكدارانی میلیشیاكان كوژراون و پێنجی دیكەش بریندار بون.

 

له‌ ڕاگه‌ینراوێكدا پاشنیوەڕی ئەمڕۆ و لە نۆیەم ڕۆژی بەرخۆدانی شکۆمەنددا، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانەکانی 24 سەعاتی ڕابردوی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە"سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی، بە بۆردومان و تۆپبارانی خەست، بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێزەکانی ئێمەش لە چوارچێوەی پاراستنی هەرێمەکە و خەڵکی مەدەنی، وەڵامی بەهێزی هێرشەکان دەدەنەوە."

لە بەردەوامییدا هەسەدە ئاماژەی بەو شوێنانە كردوە كە لەو ماوەیەدا شەڕ تێیاندا ڕویداوەو بە جیا ئامارەکانی ڕاگەیاندوە.

 

لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەکۆی ئامارەکانی شەڕ و پێكدادانەكانی ئەو 24 سەعاتە کردوە و رایگەیاندوە؛ لەئەنجامی شەڕی 24 سەعاتی ڕابردو، بە گشتی 50 سەرباز و چەتەی تورکیا کوژراون و پێنجی دیکەش بریندار بون، هەروەها شەڕڤانانمان دو تانک، BNBـیەک و زرێپۆشێکیان تێکشکاندوە، حەوت ئۆتۆمبێل و زرێپۆشیش گورزیان لێدراوە.

 

هەسەدە، هەروەها ڕایگەیاندوە لەو ماوەیەدا 20 شەڕڤان کە بە قارەمانێتی شەڕیان کردوە شەهید بون و 48 شەڕڤانیش بریندار بون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure