سنور ميديا
610 جار بینراوە 16/10/2019 07:40 PM

تره‌مپ سزاكه‌ به‌سه‌ر توركيا ده‌سه‌پێنێت



سنور ميديا 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان و هێرشەكانی توركیا، رایگەیاند: دانوستان لەگەڵ توركیا دەكەین و سزاشی بەسەردا دەسەپێنین.

 

وتیشی: یارمەتیدەر دەبین بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەسەر بارودۆخی سوریا، بەڵام كێشەكە لەنێوان سوریاو توركیادایەو پەیوەندی بەئێمەوە نیە.

 

سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی وت: پلانمان ئەوەیە لەجەنگەكان بێینە دەرەوەو رۆڵی پۆلیس نەبینین لەجیهاندا.

 

ئەوەشی وت: بەشێوەیەكی باش پارێزگاری لەكورد كراوە، لایەنەكانی سەر گۆڕەپانی سوریاش دژی داعشن و پێویستە لەدژی بجەنگن.

 

هەر لەكۆنگرەكەدا راشیگەیاند: ئەگەر روسیا بیەوێت پاڵپشتی سوریا بكات ئەوا پەیوەندی بەخۆیەوە هەیە، لەگەڵ توركیاش گفتوگۆ دەكەین بۆ راگرتنی شەڕ كە لەڕووی مرۆییەوە گرنگە.

 

لەبارەی سەربازەكانی وڵاتەكەشی لەباكوری سوریا، وتی: لەباكوری سوریا 28 سەربازمان هەیەو دورن لەناوچەكەی شەڕەكە

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure