سنور ميديا
473 جار بینراوە 16/10/2019 01:43 PM

ئه‌ردۆغان هه‌ڵوێستى توندى به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى وڵاتان ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتارێکیدا رایگەیاند، هیچ هێزێک ئەوان ناوەستێنێت لە ئۆپراسیۆنەکەیان تا ئەو کاتەی بە تەواوی ئەرکەکەیان تەواو دەکەن و بە قوڵایی 400 کیلۆمەتر چوارگۆشە ناوچەی ئارام دروست دەکەن.

 

لەمیانەی وتارێکیدا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی، ئەردۆغان پرسیاری کرد لەوەی "کە پەکەکە و یەپەگە لە کەیەوە بوونەتە ئەندامی ناتۆ، کە بەم شێوەیە وڵاتانی ناو هاوپەیمانێتی ناتۆ بەرگریان لێ دەکەن".

 

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی، " هیچ هێزێک ئێمە ناوەستێنێت لە بەردەوامى ئۆپراسیۆنەکەمان تا ئەوکاتەی ناوچەی ئارام دروست دەکەین".

 

ئەردۆغان هێزەكانی سوریای دیموكرات بە "تیرۆرست" وەسف دەكات و دەڵێت با چەك دابنێن و لە ناوچەی ئارام بچنە دەرەوە ئێمە كۆتایی بە پڕۆسەی "ئاشتی" دەهێنین.

 

بە وتەی سەرۆك كۆماری توركیا تا ئێستا بە ڕووبەری 1220كیلۆ مەتر ناوچەیان لە باكوری سوریا كۆنترۆڵ كردووە و هەنگاو بە هەنگاو بەرەوپێش دەچن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure