سنور ميديا
74 جار بینراوە 16/10/2019 01:21 PM

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانى عێرلاق دەکات



سنور ميديا

بۆ گفتوگۆ لەبارەى دۆسیەی چەكدارە بیانییە بەندكراوەكان لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، سەردانى عێرلاق دەکات.

 

جان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیدا دۆسیەی چەكدارە بیانییە دەستگیرکراوەکانى داعش لە رۆژئاواى کوردستان و لاى شەڕڤانان دەخاتەڕو، لەوبارەیەوە وتویەتی؛ پێشتر ئاماژەم بەوەکردوە کە لەئێستادا (10) هەزار چەكداری توندڕەو لە گرتوخانەكاندا بەندكراوان و پێویستە ئاسایشی ئەو گرتوخانانە دەستەبەر بكەین".

 

لۆدریان ئەوەشى خستوەتەڕو کە لەسەر داوای ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆکى فەڕەنسا و بۆ بەدواداچونى بەم زوانە سەردانی عێراق دەكەم لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان لەنێویاندا كوردەكان و (یەپەگە) گفتوگۆ دەكەم سەبارەت بە رەوشی ئەمنی ئەو گرتوخانانە بە تایبەتیش ئاسایشی خۆمان، بێ‌ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەوە بخاتەڕو.

 

ئەوە لەکاتێکدایە کە بەهۆى هێرشى سوپاى تورکیاوە بۆسەر رۆژئاواى کوردستان، مەترسى سەرهەڵدانەوەى داعش هاتوەتەوە ئارا و بەشێوەیەک دواى بۆردومانکردنى کەمپ و زیندانییەکانى داعش ژمارەیەکیان هەڵاتن و وڵاتانى رۆژئاواش ترسى خۆیان نیشانداوە و هۆشداریان داوەتە تورکیا کە نەبێتە هۆى زیندوکردنەوەى داعش، فەڕەنساش یەکێکە لەو وڵاتانەى لە سەرەتاوە دژایەتى ئۆپەراسیۆنەکەى تورکیاى کرد و هەناردەى چەک و تەقەمەنیشى بۆ ئەو وڵاتە هەڵپەسارد.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure