سنور ميديا
1436 جار بینراوە 15/10/2019 03:05 PM

هەسەدە فەرماندە کوردەکەى ناو گروپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیاى لەناوبرد



سنور ميديا 

سەرچاوە مەیدانییەکان لە شاری سەرێ کانییەوە باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی سوریای دیموکرات "نەبییە موسا تەها " فەرماندەی کەتیبەی "هەڵۆکانی کورد" یان بەئامانج گرتووە .


ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کردووە کە لەڕێگای تۆپی هاوەنەوە شوێنی خۆحەشاردانی ئەو بەکرێگیراوەی تورکیایان کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە زۆر بەسەختی بریندار بووە .


بەقسەی سەرچاوە مەیدانییەکە پێشتر شەڕڤانان زانیاریان لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی ئەو فەرماندەی سەر بە گرووپەکانی تورکیا هەبووە و وەک تۆڵەیەک بۆ نۆکەرایەتیکردن بۆ سوپای تورکیا و دەزگا هەواڵگرییەکانی لە دژی گەلی کورد بەئامانج گیراوە.


نەبییە موسا تاها پێشتر بەشداری شەڕی داگیرکردنی عەفرینی کردووە و ئەندامێکی سەرەکی رابیتەی بێلایەنانی کورد بووە کە پەیوەندییەکی بەهیزیان لەگەڵ نوێنەرانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا هەیە کە بەشێکە لە هاوپەیمانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا .

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure