سنور ميديا
322 جار بینراوە 15/10/2019 01:51 PM

ئه‌مڕۆ دوو وڵاتى زلهێزى تر سزادانى توركيان دسه‌ت پێكرد



سنور ميديا 

ئەمڕۆ هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی بریتانیا و ئیتاڵیا رایانگەیاند، وڵاتەکانیان هەناردەکردنی چەکیان بۆ وڵاتی تورکیا هەڵپەساردوە.

 

بەپێی هەواڵکی ئەلعەرەبیە، ئەمڕۆ سێشەممە هەریەکە لە جێرمی هەنت، وەزیری دەرەوەی بریتانیا و لوێجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا رایانگەیاندوە، وڵاتەکانیان چیتر چەک هەناردەی تورکیا ناکەن.

 

لەبارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا وتی، "ئەو کارە چارەسەر نیە بۆ سەقامگیری ئاسایش لەو ناوچەیەدا".

 

دوێنێ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا کۆبونەوە و بڕیاریاندا پێدانی چەک بە تورکیا هەڵپەسێرن.

 

ساڵی رابردو یەکێتی ئەوروپا بە بەهای 50 ملیۆن دۆلار چەکی بە تورکیا فڕۆشتوە، بەگوێرەی زانیاریەکانی نوسینگەی ئاماری یەکێتی ئەوروپاش، ئیتاڵیا هەناردەکەری سەرەکی چەکە بۆ تورکیا، لەدوای ئەویش وڵاتانی ئیسپانیا و بریتانیا پاشانیش ئەڵمانیا دێت.

 

هەفتەی رابردوش هەریەک لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا دواتریش ئیسپانیا و هۆڵەندا رایانگەیاند، هەناردەکردنی چەکیان بۆ تورکیا راگرتوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure