سنور ميديا
2127 جار بینراوە 15/10/2019 01:34 PM

ئەمریکا مەنبەج رادەستی وڵاتێكى زلهێز ده‌كات



سنور ميديا

گۆڤاری نیوزویکی ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە کە هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بە پاشەکشەکردوە لە شاری مەنبەجی سوریا لە جێگەی سوپای ئەمریکا سوپای رووسیا جێگەیان دەگرێتەوە.

 

لە راپۆرتێکیدا گۆڤاری نیوزویکی ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە بڕیاربوو سوپای ئەمریکا لەماوەی 24 کاتژمێردا شاری مەنبەج چۆڵ بکەن ، لە زاری بەرپرسێکی پلە باڵاوە لە پنتاگۆن کە بە نیوز ویکی راگەیاندوە، لەگەڵ ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی زۆر لەناو شاری مەنبەج بوون بەڵام لە ئێستا دا لەو شارە پاشەکشە دەکەن ئەو چەک و جبەخانانەی دەتوانین دەیگێرینەوە بۆ وڵاتەکەمان و ئەوانەشی نەمانتوانی تێکی دەيشکێنین بەم هەنگاوەش رێگە بۆ سوپای رووسیا خۆش دەکرێت بچێتە جێگەی سوپای ئەمریکا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure