سنور ميديا
752 جار بینراوە 15/10/2019 01:14 PM

سوپاى عێراق خرایه‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌



سنور ميديا 

سوپاى عێراق خراوه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه‌ بۆ رێگریكردن له‌ دزه‌كردنى چه‌كداره‌ هه‌ڵاتووه‌كانى داعش له‌ سوریاوه‌ بۆ ناو سنورى عێراق.

 

ئه‌و ئاماده‌كاریه‌ى سوپاى عێراق له‌پاش ئه‌وه‌هات كه‌ به‌هۆى هێرشی سوپاى توركیاوه‌ بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ داعشه‌ ده‌ستگیركراوه‌كان له‌و سنوره‌ هه‌ڵاتون.

 

ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق راگه‌یاند"ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واو بوون بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ و حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌كه‌ش هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنور و فه‌رمانده‌یی كرده‌ سه‌ربازییه‌كانى جه‌زیره‌ و نه‌ینه‌وا ده‌گرێته‌وه‌".

 

وتیشى:"له‌په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامیدانین له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى سوپاى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) و هاپه‌یمانى نێو ده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بكه‌ین له‌ دزه‌كردنى چه‌كداره‌ هه‌ڵاتووه‌كانى داعش بۆ ناو سنورى عێراق".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure