عەلی قەرەداغی،
483 جار بینراوە 15/10/2019 01:10 PM

عه‌لى قه‌ره‌داغى هه‌ڵوێستى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

عەلی قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتی زانایانی جیهانی ئیسلامی ڕایگەیاند، ئەوان ناتوانن بەرامبەر ستەم بێدەنگ و بێلایەن بن، هەر لایەنێك بیكات.

 

عەلی قەرەداغی لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی"زانای ئاینیی خواناس بە زانست و بە كردەوە، بۆی نییەو ناتوانێت ستەم پەسەند بكات لە هەر لایەنێكەوە بێت، چونكە ستەمكردن بە حەتمی تاریكایی و شەوەزەنگە، لەناوچوون و فەوتانە، سوتێنگەو سوتێنەرە".

 

هەر لە نوسینەكەیدا قەرەداغی وتویەتی" خوای باڵادەست لەناوچوونی گەلانی وابەستەكردووە بە ستەمكردن و ملهوڕییەوە، پەروەردگار دەفەرموێ‌: بەحەتمی كە خەڵكانی ستەمكار لەناودەچن، پێغەمبەری (د.خ) دەفەرموێ‌: خۆتان بپارێزن لە نزاو دۆعای ستەملێكراو با كەسێكی بێباوەڕیش بێت چونكە هیچ بەربەستێك نییە لە نێوان ئەو و پەروەردگاریدا)). لە ریوایەتێكیشدا هاتووە كە: با ئەو ستەملێكراوەش كەسێكی خراپەكار بێت چونكە خراپەكارییەكەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوەو خۆی بەرپرسە لێی))."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure