سنور ميديا
218 جار بینراوە 15/10/2019 12:00 PM

ناوه‌ڕۆكى پەیوەنديه‌ تەلەفۆنيه‌كه‌ى تره‌مپ لەگەڵ مەزڵوم کۆبانى



سنور ميديا

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە جیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەک لە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کردووە.


مایک پـێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆک ترمپ هەردوو پەیوەندیـیە تەلەفۆنیـیەکەی کردووە بە ئامانجی کۆتایی هێنان بەو شەڕەی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵگیرساوە و هەروەها مسۆگەرکردنی هێشتنەوەی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش لە نێو زیندانەکاندا.


پـێنس وتی جەنەڕاڵ مەزڵوم لە میانەی وتووێژەکەی لەگەڵ سەرۆک ترەمپ نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لە بەرامبەر مەترسی هێرشی تورکیا بۆ سەر شاری کۆبانی و داوای لە سەرۆک ترامپ کردووە لەم بارەیەوە قسە لەگەڵ ئەردۆغان بکات.


سەرۆکى ئەمریکا پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە کردووە و بەڵێنی ئەوەی لێوەرگرتووە هێرش نەکرێتە سەر شاری کۆبانی.


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا جەختیکردەوە، ترامپ زۆر بە ڕوونی بە ئەردۆغانی گوتووە دەبێت کۆتایی بەو لەشکرکێشیـیە بهێنێت وە ئەمەریکا ئامادەیە ناوبژیوانی لە نێوانیاندا بکات.


ناوبراو، وتیشی، بۆ ئەم مەبەستە سەرۆک ترامپ ئەو و ڕۆبەرت ئۆبرایەن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکای ڕاسپاردووە لەم نزیکانە سەرۆکایەتی شاندێک بکەن و بەرەو تورکیا بڕۆن و دەستبکەن بە وتووێژ و دانوستاندن بۆ کۆتایی‌هێنان بەو خوێن ڕشتنە.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure