سنور ميديا
1090 جار بینراوە 14/10/2019 04:55 PM

تره‌مپ بڕياره‌ گه‌وره‌كه‌ى دژى توركيا ئاشكرا كرد



سنور ميديا

سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژە بەوە دەكات، سزای گەورە بۆسەر توركیا بەڕێوەیە و دەشپرسێت ئایا خەڵك بەڕاستی پێیانوایە كە دەبێت ئێمە شەڕ لەگەڵ توركیا بكەین كە ئەندامێكی ناتۆیە؟ دەشڵێت"شەڕە هەرگیز كۆتایی نەهاتووەكان، كۆتاییان نایەت".

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە نوێترین تویتیدا لەبارەی ئەو شەڕەی چەند رۆژێكە لە رۆژئاوای كوردستان دەستیپێكردووە، نوسیویەتی"لەوانەیە كورد هەندێ لە داعشە زیندانییەكان رزگاربكەن تاوەكو ئێمە تێوەگلێنن".

 

بەبڕوای ترەمپ ئەوانە بەئاسانی لەلایەن توركیا یان وڵاتانی ئەوروپاوە دەكرێت دەستگیر بكرێنەوە و جەخت لەوەش دەكاتەوە دەبێت بەخێرایی ئەو كارە ئەنجام بدەن.

 

سەرۆكی ئەمەریكا ئەوەش ئاشكرا دەكات، سزای گەورە بۆسەر توركیا بەڕێوەیە و دەشپرسێت"ئایا خەڵك بەڕاستی پێیانوایە كە دەبێت ئێمە شەڕ لەگەڵ توركیا بكەین كە ئەندامێكی ناتۆیە. شەڕە هەرگیز كۆتایی نەهاتووەكان، كۆتاییان نایەت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure