سنور ميديا
398 جار بینراوە 14/10/2019 03:05 PM

ناوەرۆکی گشتاندنی ئیدارەی خۆبەرێوبەری رۆژئاوای کوردستان دەربارەی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی هەسەدەو حکومەتی سوریا



سنور ميديا 

بەمەبەستی رونکردنەوەی ناوەرۆکی رێککەوتنامەکەی هەسەدەو حکومەتی سوریا، ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆبەرێوبەری رۆژئاوا، گشتاندنێکی سێ خاڵی بۆئیدارەو ئەنجومەنەکانی خۆبەرێوبەری ناردوە، کە ئەمە دەقی ناوەرۆکەکەیەتی:

 

گشتاندن

لەسەربنەمای بەرژەوەندی گشتی و بۆ باش بەرێوەبردنی کاروبارەکانی ئیدارەی خۆبەرێوبەری باکورو رۆژهەڵاتی سوریا، گشتاندنەکە ئەم خاڵانە لەخۆ دەگرێت؛

 

۱.ئەوەی پەیوەندیدارە بەناوەرۆکی رێککەوتنامەی هێزەکانی هەسەدەو حکومەتی سوریا، ئەوەیە کە رێککەوتنامەکە سەربازییە، بۆ پاراستنی سنوری سوریاو سەروەریەکەی، دژ بە دەستدرێژیەکانی تورکیا.

 

۲.سەرجەم ئیدارەکانی خۆبەرێوبەری و مەدەنی لە حەوت دامەزراوەکە، کارەکانیان هەروەک پێشتر رادەپەرێنن و هیچ گۆرانکاریەک رونادات، لەگەڵ کۆتا گۆرانکاریەکانیشدا هەنگاو دەنێن.

 

۳. پێویستە ئەم رێککەوتنامەیە شیبکرێتەوە بۆ سەرجەم کارمەندانی یەکە کارگێری و دامەزراوەکان، بۆ زیاتر هاندان و هەستکردن بەکارەکانیان، لە خزمەتکردنیان بە کەسو کارمان و هاوڵاتیانمان، لەگەڵ پێشکەشکردنی پشتیوانی هاوکاری بۆیان.

 

وەرگێران: گەیلان عەباس

 

041214102019_294.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure