سنور ميديا
93 جار بینراوە 14/10/2019 12:46 PM

وەزیرانى دەرەوەى یەکێتى ئەوروپا لەسەر هێرشەکانى تورکیا کۆدەبنەوە



سنور ميديا 

وەزیرانى دەرەوەى یەکێتى ئەوروپا لەسەر هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان کۆدەبنەوەو بۆ ئەوەى بڕیارێکى هاوبەش لەدژى تورکیا بدەن.

 

بەیانی ئەمرۆ دوو شەممە وەزیرانى دەرەوەى یەکێتى ئەوروپا دەستیان بە کۆبوونەوەیەک کرد بۆ بریاردان لەسەر ئەو دۆخەى بە رۆءژئاواى کوردستان دروست بووە بەهۆى هێرشەکانى تورکیاوەو دەیانەوێت بڕیارێک بدەن بۆ راگرتنى تورکیا.

 

وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا بەر لە کۆبوونەوەکە رایگەیاند، دەیانەوێت ئەمرۆ بریارێکى هاوبەش بدەن بۆ راگرتنى هێرشەکانى تورکیا لەسەر رۆژئاوای کوردستان.

 

بریارە لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیرانى دەرەوەى یەکێتى ئەوروپا گفتوگۆ لەسەر پرۆژە بریارێک بدەن بۆ سەپاندنى سزای ئابورى بەسەر تورکیادا، بەڵام دیار نیە ئێستا چی بڕیارێک دەدەن.

 

لەچەند رۆژى رابردوودا ژمارەیەک لە وڵاتانى ئەوروپا بریاریدا فرۆشتنى چەک بە تورکیا رابگرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure