سنور ميديا
283 جار بینراوە 13/10/2019 07:52 PM

لیندسی گراهام وەڵامی ترەمپ دەداتەوە



سنور ميديا 

دوابەدوای قسەكانی سەرۆكی ئەمریكا بۆ سزادانی توركیا لەسەر هێرشەكانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، سیناتۆرێكی كۆمارییەكان دەڵێت: "ڕەشنووسی سزاكان پێشوازی باشی لێدەكرێت".

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەگەڵ لیندزی گراهام و كۆنگرێس هەماهەنگی دەكەن بۆ سزادانی توركیا.

 

لای خۆشیەوە، لیندسی گراهام، گەورە سیناتۆری كۆمارییەكان لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "سەرۆك ترەمپ بڕیارێكی باشیداوە بۆ كاركردن لەگەڵ كۆنگرێس، بۆ سەپاندنی سزا بەسەر توركیا بەهۆی هێرش و داگیركاری و تاوانەكانی جەنگ، كە لە سوریا ئەنجامی دەدات".

 

ڕاشیگەیاندووە، كە ڕەشنووسی سزاكان لەسەر ئاستی هەردوو پارتی كۆماری و دیموكراتەكان، پشتیوانی باشی لێدەكرێت.

 

دەشڵێت: "پێویستە ڕێگە بەوە نەدەین هێرشەكانی توركیا ببنە هۆی تێكشاندنی هاوپەیمانێكی بەهاداری وەكو كورد و نەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure