سنور ميديا
374 جار بینراوە 13/10/2019 07:08 PM

هه‌سه‌ده‌ كۆبانێ و منبج ڕاده‌ستى ئه‌م هێزه‌ ده‌كات



سنور ميديا 

بە پێی سەرچاوەیەكی هەواڵ پاش بێ هیوا بوونی لە ئەمریكا، سوپای سوریای دیموكرات هەردوو شارۆچكەی كۆبانێ و مەنبەج تەسلیم بە سوپای سوریا و روسیا دەكات.

 

لە سەر ئەو بابەتە روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بلآوی كردەوە كە زانیاری دڵنیایان لایە "هێزەكانی سوریای دیموكرات هەردوو شارۆچكەی مەنبەج و كۆبانێ دەداتە دەست هێزەكانی سوریا و روسیا بەهۆی ئەوەی ناتوانن بەرامبەر بە هێرشەكانی توركیا بەرگری لێ بكەن.

 

ئەم هەواڵە لە دوای ئەوە دێت كە پنتاگۆن ئەوەی ئاشكراكرد كوردەكان نزیكن لە ئەنجامدانی رێككەوتن لەگەڵ سوپای سوریا و روسیادا بۆ رادەستكردنی ناوچەكانیان و بەرگری كردن لە بەرامبەر سوریا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure