سنور ميديا |
7289 جار بینراوە |
12/10/2019 05:45 PM |
|
به جهازى كاره‌با و كورسى و به‌رد هێرش كرايه سه‌ر ڕێكخه‌رى گشتى گۆڕان و خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن
سنور ميديا _ تايبه‌ت
ژماره‌يه‌ك هه‌ڵسوڕاوى توڕه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌توندى هێرشيان كرده سه‌ر ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن له قه‌زاى كه‌لار كۆبوونه‌وه‌كه شكستى هێنا.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار به سنور ميديايى ڕاگه‌ياند " ئه‌مڕۆ 12ى مانگ عومه‌ر سه‌يد عه‌لى ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاند له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك هه‌ڵسوڕاوى گۆڕان له قه‌زاى كه‌لار كۆبوونهووه ".
سه‌رچاوه‌كه كه ئاماده‌ى دانشتنه‌كه بووه وتى " پاش وته‌كانى باژێروانى مه‌كۆ كه‌لار , بڕيار بوو عومه‌ر سه‌يد عه‌لى قسه بكات به‌ڵام له‌لايه‌ن ژماره‌يه‌ك هه‌ڵسوڕاوى گۆڕانه‌وه به دروشمى دز و ڕخنهى توند هێرش كرايه سه‌ر ناوبرا و و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاند ".
وتيشى " له‌هێرشه‌كه جهازى كاره‌با و كورسى نێو هۆڵه‌كه و به‌رد و شتى تر به‌كارهێنراوه ".
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد , كۆبوونه‌وه‌كه شكسى هێنا و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه به‌زۆر توانراوه ڕێكخه‌رى گشتى و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن بهڕێبكرێنهوه ".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه , هۆكارى هێرشه‌كه توڕه‌ى گه‌نجانى گۆڕان بووه له ئه‌داى بزوتنه‌وه‌كه , به‌ڵام به‌رپرسانى مه‌كۆ ده‌ڵێن ئه‌وه ده‌ستێك بووه له‌پشت ئه‌و هێرشه‌وه ".
سه‌رچاوه‌يه‌كى تر وتى , له كۆتا ده‌قيقه عومه‌ر سه‌يد عه‌لى چه‌ند قسه‌يه‌كى كردوه , وتويه‌تى " خه‌تاى ئێمه چيه خهتايى وهزيرو به‌رپرسه حكوميهكانه تره ".