سنور ميديا
2706 جار بینراوە 12/10/2019 02:02 AM

هه‌واڵێكى تۆقێنه‌ر له‌شه‌رڤانانه‌وه‌ بۆ توركيا



سنور ميديا 

هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند سێ سەربازی سوپای توركیا خۆیان رادەستی هێزەكانیان كردوە.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی نزیک لە شەرڤانانی رۆژئاڤا، ئەمڕۆ هەینی سێ سەربازی ئەو سوپایە خۆیان رادەستی شەڕڤانان كردوە.

 

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردووەتەوە، یەكێك لە سەربازەكانی توركیا لە ناوچەی میجی رۆژهەڵاتی سەرێ كانی خۆی رادەستی شەڕڤانان كردوە، دوو سەربازەكەی دیكەش لەسەر رێگەی نێوان سەرێ كانی-حەسەكە خۆیان رادەستی هێزەكانیان كردوە".

 

رۆژی دووشه‌ممه‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، هێزەكانی ئەمریكا لە باكوری سوریا دەستیان بە كشانەوە كرد، سوپای توركیایش پلانی دانا بە قوڵایی 30 كیلۆمەتر بچێتە ناو خاكی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕڤانانی كورددایه‌.



دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش، سوپای توركیا ده‌ستی به‌ ئاماده‌كاری بۆ له‌شكركێشییه‌كه‌ی كرد و له‌ رۆژانی دوایی دا كه‌وته‌ بۆردومانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕڤانان، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیش كشانه‌وه‌كه‌یان به‌ هه‌لێك بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌قه‌ڵه‌مدا و بڕیاریاندا به‌وپه‌ڕی توانای خۆیان به‌رگری بكه‌ن.

 

به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیاوه‌ به‌پێی ئاماره‌كان، ده‌یان هاوڵاتیی مه‌ده‌نی شه‌هید و برینداربوون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure