ئیلهام ئەحمەد
112 جار بینراوە 10/10/2019 01:06 PM

ئیلهام ئەحمەد: هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌مریكا و به‌ بێبه‌ڵێن ناوی ده‌بات



سنور میدیا


سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئەمریکا بەڵێنى پێدابووین کە سنورەکان چۆڵ ناکات و رێگرى لە هێرشەکانى تورکیا دەکاتـ بەڵام ئەمریکا بەلێنەکانى نەبردە سەرو کشانەوە.

 

ئیلهام ئەحمەد،سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات داواشى لە ئەمریکا کرد کە لە بڕیارەکەى پاشگەز بێتەوەو رێگرى لە هێرشەکانى تورکیا بکات، چونکە بەوتەی خۆى بەهۆی ئەو بریارەوە کارەسات لە باکورى سوریا روودەدات.

 

ناوبراو ئه‌وه‌شی وت، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا پاڵپشتییان بکەن و داواش لە وڵاتان دەکات نوێنەرایەتیان لە تورکیا بکشێننەوە.

 

وتیشى" هێرشەکانى تورکیا دوژمنکارانەیەو مافى تورکیا نییە هێرش بکاتە سەر ناوچەیەک کە ئارامەو خەڵکەکەى بە ئاشتى دەژین".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure