سنور ميديا
439 جار بینراوە 10/10/2019 12:07 AM

تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ توركيا ده‌كات



سنور ميديا 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستی به‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ توركیا كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر توركیا كورد له‌ناوبه‌رێت، ئه‌ویش ئابورییه‌كه‌ی له‌ناو ده‌بات.

 

له‌ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌واناندا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌مریكا چی ده‌كات ئه‌گه‌ر توركیا كورد له‌ باكوری سوریا له‌ناو به‌رێت، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ روو بدات، منیش ئابوریی توركیا له‌ناو ده‌به‌م."

 

بۆ سه‌لماندنی هه‌ڵوێسته‌كه‌شی، تره‌مپ ئه‌و سزایانه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قه‌شه‌ رۆبنسن له‌ ساڵی رابردوودا به‌سه‌ر توركیای دا سه‌پاند.

 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی: رێوشوێنه‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر توركیا ته‌نها خۆی له‌ سه‌پاندنی سزادا نابینێته‌وه‌ و وتی: من له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزا و ته‌نانه‌ت رێوشوێنی خراپتریش له‌ سزام.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure