دابان محمد |
130 جار بینراوە |
9/10/2019 11:13 PM |
|
پهرلهمانتارێكی گۆڕان: پێویستە کۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان ئەنجام بدرێت
سنور میدیا
پهرلهمانتارێكی گۆڕان له ههژماری تایبهتی خۆی له فهیسبوك نوسیوێتی : گەلی کورد و پێکهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەهۆی لەشکرکێشی و هێرشی داگیرکارانەی تورکیاوە لە ژێر هەڕەشەدان وه پێویستیشه کۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان ئەنجام بدرێت.
دابان محمد پهرلهمانتاری كوردستان له فراكسوێنی گۆڕان جهختی كردهوه لەگەڵ هاوڕيکانم لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کورستان، هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و داوای دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمانیش دەکەین بۆ دەربڕینی هەڵوێستی روون.
وتوشێتی ئەزمونی ڕۆژئاوای کوردستان، بەرهەمی خەباتی هەزاران شەهید و شەرڤانە کە ئەفسانەی داعشیان تێکشکاند، گەلەکەمان لە رۆژئاوا لەو پێناوەدا ١١ هەزار شەهید و هەزاران بریندارانی هەیە.
دهشڵێت هێرشی دوژمنکارانەی تورکیا، ئامانجەکەی لەناوبردنی ئەزمونی ڕۆژئاوا و گۆڕینی دیموگرافیاکەیەتی.
جهختی كردهوه لەگەڵ بەرخودانی ڕۆژئاوا، ئەرکی هەمومانە، کوردانی تاراوگە، باکوری کوردستان و باشور بەو شێوەی پێویستە و دەکرێ پشتیوانی ڕۆژئاوا بکەین.