سنور میدیا
80 جار بینراوە 9/10/2019 10:59 PM

له‌ به‌یاننامیه‌كی فه‌رمیدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای كه‌مپینی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان له‌ هاوڵاتیان ده‌كات



سنور میدیا

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای دەست پێکردنی کەمپینی جەماوەری بەرفراوان ده‌كات هەم بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بەو داگیرکاریەو هەمیش بۆ پشتگیری مادی و مەعنەوی گەلەکەمان لە رۆژئاوا.

هاوكات داواش لە رەوەندی کوردی ده‌كات بە هەمو شێوازێکی مەدەنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕن و یارمەتی خێرا بۆ رۆژئاوا کۆبکەنەوە.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌

رۆژئاوا تەنیا نیە

جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە
سەربازیەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بە توندی ئیدانە دەکەین و بڕوامانوایە ئەم پرۆسەیە نەک خزمەت بە سەقامگیری سیاسیی لە ناوچەکە ناکات، بەڵکو دەبێتە هۆی قوڵبونەوەی کێشەکان و کارەساتی مرۆیی و ئاوارەبونی سەدان هەزار خەڵکی سیڤیل بەدوای خۆیدا دەهێنیت، هاوکاتیش دەرفەتێک دەبێت بۆ خۆرێکخستنەوەی شانە نوستوەکانی داعش و
بەهێزکردنەوەی گروپە تیرۆریستەکان لەناوچەکە و شکاندنی ئیرادەی نەتەوەیەکی ئازا کە بەخوێنی خۆیان بەرگریان لە ئازادیەکانیان کردوە.

 

رۆژئاوای کوردستان کە قوربانیەکی زۆریان داوە بۆ پاراستنی خاکەکەیان لەچنگی گروپە تیرۆریستیەکان و لەبری هەمو جیهان شەڕی داعشیان کردوە، شایەنی قەرەبوکردنەوە و لالێکردنەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتین، نەک پەلاماردانی تورکیا و جێبەجێکردنی پرۆسەی داگیرکاری، ئەمەش بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتوەکان و هاوپەیمانانی دژی داعشە، کە رێ لە پرۆسەی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بگرن و رێگربن لە ئەگەرە نەخوازراوەکان کە روبەڕووی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو ناوچانە دەبنەوە.

 

کێشەی کورد، بە شەڕ و داگیرکاری و ئۆپەراسیۆنی زەمینی و ئاسمانی چارەسەرناکرێت، رێگەی ئاشتییانە و گرتنەبەری لێکتێگەیشتن کلیلی چارەسەری کێشەکانی ناوچەکەیە. ئەم دۆخە وادەخوازێت هەمو لایەک بە گیانی بەرپرسیارێتی سیاسیی و ئەخلاقی و مرۆیی مامەڵە لەگەڵ کەیسی رۆژئاوای کوردستان بکەن و ئەگەرەکانی جەنگ و ماڵوێرانی و خوێن رشتن و کارەساتی مرۆیی دوور بخەنەوە.

 

ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، سەرباری ناڕەزایەتی توندمان بۆ ئەو هێرشە دوژمنکاریەو پشتگیری تەواومان بۆ خەبات و مافی رەوای گەلەکەمان و دانیشتوانی رۆژئاوا، لەهەمان کاتدا داوا لەسەرجەم هێزە سیاسیەکانی کوردستان و حکومەتی هەرێم و عێراق و جەماوەر دەکەین، کە لەم ساتەوەختە هەستیارەدا پشت و پەنای رۆژئاوا بن و بەهەمو شێوازێکی خەباتی دیبلۆماسی و سیاسی و مەدەنی و جەماوەری ئەوپشتگیریەی خۆیان پێشان بدەن و هەرێمیش هەمو جۆرە کۆمەکێک بۆ هاوڵاتیانمان لە رۆژئاوا فەراهەم بکات.

 

هاوکات داوای دەست پێکردنی کەمپینی جەماوەری بەرفراوان ئەکەین هەم بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بەو داگیرکاریەو هەمیش بۆ پشتگیری مادی و مەعنەوی گەلەکەمان لە رۆژئاوا. داواش لە رەوەندی کوردی ئەکەین بە هەمو شێوازێکی مەدەنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕن و یارمەتی خێرا بۆ رۆژئاوا کۆبکەنەوە.

 

بزوتنەوەی گۆڕان

۹/۱٠ /۲٠۱۹

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure